بەپێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، خوالێخۆشبوو دادە فەرەحناز فیرووزی خوێندکاری زانستە ئایینییەکان و لە باشترین قوتابیانی حوجرەی  پاوە بوو؛ قوتابییەکی نموونە بوو بۆ دەرس و ئەخلاق کە هیچ کات لە فێرکردنی کەسانی تر ماندوویی نەدەناسی.
ئەو ماوەی دوو مانگ لەوە پێش بەهۆی جەڵدەی مێشکی لە نەخۆشخانەی تاران خەوێندرا و پێرێ کۆچی دوایی کرد.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری بانەوڕە، وێڕای ڕازیبوون بە ویست و قەدەری خوایی، بەهۆی کۆچی ئەو خوشکە ئیمانییە، سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی، خزم و کەسوکاری و تەواوی ئەندامانی جەماعەت دەکا و لە بارەگای میری مەزن بۆ ڕۆحی خوالێخۆشبوو، غەفوو و لێبووردن و بەرزی پلەی لە فیردەوسی بەرین و بۆ کەسوکاری سەبر و خۆڕاگری و پاداشی خێر داوا دەکا.